یه‌ك له‌سه‌ر 3 ی كۆرپه‌ی جیهان ته‌مه‌نی له ژێر 18 ساڵه.
· له 10 كۆرپه 9 ی له ووڵاتانی" جیهانی سێهه‌م" ده‌ژی.
· له (140) ملیۆن منداڵی" جیهانی سێهه‌م" كه ناچن بۆ قوتابخانه له 60% كچه.
· نزیكه‌ی( 250) ملیۆن منداڵی ته‌مه‌ن 5 بۆ 14 ساڵ كار ده‌كه‌ن.
· یه‌ك له سه‌ر سێ‌ی كۆرپه‌ی ووڵاتانی "جیهانی سێهه‌م" له ژێر ته‌مه‌نی 5 ساڵ كه‌م خۆراكن.
·نزیكه‌ی (250.000) منداڵی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ چه‌كدار بوون له نێوان ساڵی( 1995 و 1996). وه له ساڵی 1975 وه (300.000) منداڵ كوژاون یان بریندار بوون به مین.
·
كووتان
هه‌موو ساڵێك (3 ملیۆن) كۆرپه ده‌مرێت له ووڵاتانی "جیهانی سێهه‌م" دا، هۆكار‌ی سه‌ره‌كی چه‌ند نه‌خۆشیه‌كه كه ده‌توانرێت پێشگرتنی لێ بكرێت به 1 یان 3 جاری كووتان. وه هه‌روه‌ها ملیۆنه‌ها كۆرپه تووشی لاوازی یان كه‌م ئه‌ندامی ده‌بێت به‌و نه‌خۆشیانه. وه له 100 كۆرپه 27 ی ناكووتێنرێت دژ به چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك.
منداڵی جیهان
(2،1 ملیارد) كۆرپه له جیهاندایه، كه ئه‌مه ده‌كاته 35% ی دانیشتوانی جیهان، ساڵانه 129 ملیۆن كۆرپه له دایك ده‌بێت.
له 100 كۆرپه له جیهاندا.
· 55 ی له ئاسیا له دایك ده‌بێت ( 19 له هند، 18 له چین)
· 21 ی له ئه‌ٿریقا له دایك ده‌بێت.
· 8 ی له ئه‌مریكای لاتینی و كاریبین له دایك ده‌بێت.
· 7 ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌ٿریقا له دایك ده‌بێت.
· 6 ی له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات له دایك ده‌بێت.
· 8 ی له ووڵاتی پیشه‌سازییه‌كانی ( ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كندا، ئیسرائیل، یابان، ئوسترالیا، نیوزیلاند) له دایك ده‌بێت.
به‌ڵگه‌نامه‌ی له دایك بوون ( به‌یان ویلاده)
له 100 كۆرپه 33 ی ناوی تۆمار ناكرێت، ئه‌و كۆرپانه به شێوه‌یه‌كی گشتی بوونیان نیه وه سه‌ر به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نین.
كه‌م خۆراكی
له 100 كۆرپه 32 ی بێ خۆراكه یه‌كه‌م 5 ساڵی ته‌مه‌نی.
له 100 كۆرپه 44 ی به‌س یه‌كه‌م 3 مناگ شیری دایكی ده‌خوات.
بارودۆخی ته‌ندروستی و ئاو
له 100 كۆرپه 18 ی ئاوی پاک ناخواته‌وه.
له 100 كۆرپه 39 ی له باروودۆخێكی ناته‌ندروستدا ژیان ده‌باته سه‌ر.
قوتابخانه
له 100 كۆرپه 18 ی ناچێت بۆ قوتابخانه وه 11 له وا‌نه كچه.
له 100 كۆرپه كه ده‌ست ده‌كات به قوتبخانه 25 ی ناتوانێت بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ به‌رده‌وام بێت .
خۆێندنه‌وه
له 100 كۆرپه 17 ی هه‌رگیز ٿێری خوێندنه‌واری ناكرێت وه 11 له‌وانه كچه.
كاری منداڵ
· له 4 منداڵ 1 منداڵی ته‌مه‌ن 5 بۆ 14 ساڵ له ووڵاتانی "جیهانی سێهه‌م" كار ده‌كات.
· نیوه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی كاری پره " ٿوول تایم" .
· له 55 منداڵی ئاسیا 12 ی كار ده‌كات.
· له 8 منداڵی ئه‌مریكای لاتینی 1 ی كار ده‌كات.
ئه‌نجامی كاركردن بۆ باشكردنی بارودۆخی كۆرپه
· له ساڵی (1990)ه‌وه63 ووڵاتی جیهان گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی ده‌رباره‌ی كۆرپه ، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مردنیان له ژێر ته‌مه‌ن 5 ساڵ.
· كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و كۆرپانه‌ی كه به نه‌خۆشی زگچوون ده‌مردن، له 3 ملیۆنه‌وه بۆته 1،5 ملیۆن.
· ده‌رباره‌ی كووتانی كۆرپه، ئه‌و شوینانه‌ی كه كووتانی لێیه، ملیۆنه‌ها كۆرپه‌ی پاراستووه.
· رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه كه ده‌چن بۆ قوتابخانه له زیاد بووندایه.
سەرچاوە / كۆرپەلە
له‌سه‌ر هێڵ نیه






Dast xosh kaka mazn gyan har sarkawtw by
له‌سه‌ر هێڵ نیه
ده ست خؤش بةريَز مه زن بؤ ئه م بابه ته
له‌سه‌ر هێڵ نیه


دةستة كانت خۆشبيَت بۆئةو زانيار يية جوانانة
له‌سه‌ر هێڵ نیه