


شێخ مه‌حمودی حه‌فید
له یه‌كی كانوونی دووه‌می 1918 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن، مه‌ندوبی سیڤیلی میسۆپۆتامیا به وه‌كاله‌ت، سه‌ركرده كورده‌كان داوای پاڵپشتیی بریتانیایان كرد بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێكی یه‌كگرتوو‌و سه‌ربه‌خۆ له‌سایه‌ی پاراستنی بریتانیادا. له نێوان ساڵانی 1919 و 1922، شێخ مه‌حمود به‌رزنجی كه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی كاریگه‌ر بووه له سلێمانی، حكومه‌تێكی كوردیی پێكهێنا‌و دوو شۆڕشی دژی حوكمی بریتانیا كرد. دوو ساڵی پێ چوو تا ده‌سه‌ڵاتی بریتانی توانی راپه‌ڕینه‌كانی سه‌ركوت بكات. یه‌كه‌م شۆڕشی له 22ی مایسی 1919 ده‌ستی پێكرد‌و كه تیایدا ئه‌و كارمه‌نده بریتانیانه‌ی له سلێمانی بوون ده‌ستگیركران‌و شۆڕشه‌كه به‌خێرایی به موسڵ‌و هه‌ولێردا بڵاوبوووه. بریتانیا بۆ سه‌ركوت كردنی راپه‌ڕینه‌كه بۆمبارانی هه‌وایی، تۆپباران، شه‌ڕی زه‌مینی‌و یه‌كجاریش گازی كیمیایی به‌كارهێنا. بریتانیه‌كان مه‌حمودیان دوورخسته‌وه بۆ هندستان. له حوزه‌یرانی 1920، 62 سه‌ركرده‌ی خێڵه‌كیی ناوچه‌كه، داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد له‌ژێر سایه‌ی ئینتیدابی بریتانیا. ره‌تكردنه‌وه‌ی بریتانیه‌كان بۆ حوكمی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه سه‌ركه‌وتنی حوكمی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان له ناوچه‌كه‌دا وا ئه‌كات عه‌ره‌به‌كانی تر له هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌غدا‌و به‌سره داوای سه‌ربه‌هۆیی بكه‌ن‌و به‌مه‌ش كۆنترۆڵی راسه‌وخی بریتانیه‌كان به‌سه‌ر میسۆپۆتامیادا له‌ناوده‌چێت. له ساڵی 1922، بریتانیا شێخ مه‌حمودیان گێڕایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌و هیوایه‌ی شێخ مه‌حمود كورده‌كان رێكبخاته‌وه‌و دژایه‌تی توركه‌كان بكات كه داوای موسڵ‌و كه‌ركوكیان ده‌كرد. شێخ مه‌حمود مه‌مله‌كه‌تی كوردستانی راگه‌اند‌و خۆی وه‌ك مه‌لیكی كوردستان ناساند، دواتر ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به ئۆتۆنۆمییه‌كی سنوردار له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی تازه‌پێكهێنراودا. له ساڵی 1930 و دوای راگه‌یاندنی وه‌رگیرانی عێراق له "عوسبه‌تول ئومه‌م"، شێخ مه‌حمود سێیه‌م راپه‌ڕینی ده‌ستپێكرد كه به هێزه زه‌مینی‌و ئاسمانییه بریتانییه‌كان سه‌ركوتكرا.
ویك پیدیا.
له‌سه‌ر هێڵ نیه