


له دایكبوونی گوێره‌كه‌یه‌كی دوو سه‌ر، سه‌رنجی قوتابی و مامۆستایانی زانكۆیه‌كی وڵاتی پێرۆی بۆ خۆی راكێشاوه و به موعجیزه‌ی بچوك ناوی ده‌ركردووه و رای پێچه‌وانه‌ش هه‌یه.
[ ببوره میوانی به‌ڕێز ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن به‌سته‌ر ببینن]
ئه‌و گوێره‌كه‌یه كه 5 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له باكووری رۆژئاوای پیرۆ چاوی به‌رووی جیهاندا كردۆته‌وه، نیگه‌رانی و گومانی له لای دانیشتوانی یه‌كێك له شاره‌كانی چیاكانی ئه‌ندۆس دروست كردووه و له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رنجی قوتابی و مامۆستایانی زانكۆی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر (خۆرخی پۆرتاڵ) مامۆستای ڤێته‌رنه‌ری له زانكۆی (كاخاماركا) گووتی: "ئه‌و گوێره‌كه دوو سه‌ره، سه‌ری ناته‌واوه و یه‌ك مێشكی هه‌یه، به‌ڵام دوو روخسار و دوو چه‌ناگه و چوار چاو و یه‌ك قۆچی هه‌یه".
گووتیشی: "خه‌ڵكه‌كه، سه‌ره‌تا ده‌یانویست له‌ناوی ببه‌ن و بیسوتێنن، چونكه وایان ده‌زانی بۆ داهاتی ساڵی داهاتوو شوومه ".
جێی ئاماژه‌یه، ئاژه‌ڵه دوو سه‌ره‌كان دوای چه‌ند رۆژێك له دوای بوونیان مردار ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و گوێره‌كه‌یه توانیویه‌تی به‌رده‌وام بێت و ئێستا گواستراوه‌ته‌وه زانكۆی كاخاماركا و له ژێر چاودێریدایه و بووه‌ته هێمایه‌ك بۆ قوتابیان و ناویان ناوه (میلا گریتوس) واته "موعجیزه‌ی بچوك".
pna
له‌سه‌ر هێڵ نیه