پهڕهكان: 1




پیته‌ر ڤان لیۆن" باڵیۆزى نوێى هۆڵه‌ندا له عێراق ستایشى پێشووه‌چوونه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌كات.
باڵیۆزى نوێى هۆڵه‌ندا له عێراق ستایشى پێشووه‌چوونه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و
به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى نوێى هۆڵه‌ندا له عێراق باڵیۆز پیته‌ر ڤان لیۆن سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كرد و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت پێشوازى لێكرا.
له دیدارێكدا كه نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دادى هۆڵه‌ندى و سه‌لاَح خدر كونسوڵى فه‌خرى هۆڵه‌ندا له هه‌رێم ئاماده‌بوو، فه‌لاح مسته‌فا پێرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵیۆزى نوێى هۆڵه‌ندا له عیراق كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست، هاوكات ئاماده‌یى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نیشاندا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له پێناو پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
پاشان به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى مێژووى قۆناغه‌كانى دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ى به‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه كرد كه گه‌له‌كه‌مان له رابردوو دووچارى هاتبوو.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا تیشكى خسته سه‌ر سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم و تێرِوانینى سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى له‌رِووى كرانه‌وه به‌رِووى جیهان و پێشووه‌چوونه‌كانى بوارى ئارامى و چه‌سپاندنى سه‌روه‌رى یاسا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان.
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆز پیته‌ر ڤان لیۆن خۆشحاڵى خۆى به‌و سه‌ردانه نیشاندا گووتى هه‌رێمى كوردستان رووه‌و دیموكراسى و ئاینده‌ى گه‌ش هه‌نگاو ده‌نىَ. ئاماژه‌ى به‌بارى سه‌قامگیرى هه‌رێم و ئه‌و پێشووه چوونانه كرد كه هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو به‌خۆیه‌وه‌ى بینیوه.
هه‌ردوولا باسیان له گرینگى درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێك له عیراق و ولاَتى هۆڵه‌ندا كرد له رووى ئابوورى و بازرگانى و كه‌لتوور و رۆشنبیرى.
pna
له‌سه‌ر هێڵ نیه
پهڕهكان: 1
