


لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ده‌ریخستووه كه پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌ریه‌تى یارمه‌تى پاراستنى ته‌ندروستى پیاو ده‌دات ، وه ده‌بێتنه هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى ته‌ندروستى ترسناك له‌لای پیاوانه‌وه و ڕۆلێكى گرنگیشی هه‌یه له وازهێنانى پیاو له جگه‌ره كێشان .
لێكۆله‌ران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵسان به پشكنینى خوێنى چاوى 1715 كه‌سی ته‌مه‌ن نێوان 57 تا 85 و له‌گه‌ڵ پێوانه‌كردنى پرۆتینى كاریگه‌رى "سی" كه له جگه‌ره‌وه به‌رهه‌م دێت و مه‌ترسی هه‌وكردن زیاده ده‌كات . دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان ژیانى هاوسه‌ریه‌تى و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ دا هه‌یه .
هه‌روه‌ها زانایان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد كه ئه‌وانه‌ى ژیانى هاوسه‌ریه‌تى پێك ده‌هێنن ، ڕێژه‌ى پرۆتینى "سی" له‌ناو خوێنیاندا بۆ هه‌ر لیترێك 1,16 ملیگرام ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى سه‌ڵتن ڕێژه‌ى ئه‌م پرۆتینه له‌ناو خوێنیاندا 2,72 میلیگرام ده‌بێت بۆ هه‌ر لیترێكى خوێن .
لێكۆلینه‌وه‌كه ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌و پیاوانه‌ى ژیانى هاوسه‌ری پێك ده‌هێنن ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به كێشه‌كانى ته‌ندروستى به ڕێژه‌ى 10,34% كه‌متر ده‌بێته‌وه . وه به ڕێژه‌ى 3,42% له مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن پارێزراو ده‌بن و به ڕێژه‌ى 7,94% له جگه‌ره كێشانیش دوور ده‌كه‌ونه‌وه .
له‌سه‌ر هێڵ نیه