


میسى به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ى نازناوى باشترین یاریزانى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ساڵى رابردووى ئه‌وروپا.
یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه تیروپشكى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بۆ وه‌رزى 2009 ـ 2010 له‌ئاهه‌نگێكى تایبه‌تدا له 27/8/2009 له‌شارى موناكۆى فه‌ڕه‌نسى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها له‌و ئاهه‌نگه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین یاریزانه‌كانى وه‌رزى رابردووى چامپیۆنسلیگ دابه‌شده‌كرێت، كه له‌هه‌ر هێڵیكدا 3 یاریزان ململانێ له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كه‌ن، كه راهێنه‌رانى ئه‌و 16 یانه‌یه‌ى ساڵى رابردوو گه‌یشتنه قۆناخى شانزده‌هه‌مى چامپیۆنسلیگ به‌ده‌نگدان باشترین یاریزانى هه‌ر هێلێك هه‌ڵده‌بژێرن و دواتریش له‌نێو هه‌موویاندا باشترین یاریزانى خوله‌كه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كرێت. كه به‌بۆچوونى چاودێران لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینى به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ ئه‌و نازناوه، به‌و پێیه‌ى نازناوى خوله‌كه‌ى بۆ یانه‌كه‌ىبه‌ده‌ستهێنا و به‌تۆماركردنى 19 گۆل نازناوى گۆلكارى خوله‌كه‌شى برده‌وه. پاڵێوراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن:
گۆلچى: پیته‌ر چیك(چێلسى ئینگلیزى)، ڤیكتۆر ڤالدێز(به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى)، ڤان دێرسار(مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى).
هێلى به‌رگرى: جێرار پیكێ(به‌رشلۆنه‌ىئ یسپانى)، جۆن تێرى(چێلسى ئینگلیزى)، نیمانیا ڤیدچ(مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى).
هێلى نێوه‌ڕاست: ستیڤن جێرارد(لیڤه‌رپۆلى ئینگلیزى)، چاڤى هێرناندێز(به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى)، ئه‌ندرێس ئینێستا(به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى).
هێلى هێرشبردن: ساموێل ئیتۆ(ئینته‌ر میلانى ئیتاڵى)، لیۆنێل میسى(به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى)، كریستیانۆ رۆناڵدۆ(ریال مه‌دریدى ئیسپانى).
رووداو
له‌سه‌ر هێڵ نیه