
با سه‌روه‌ت و سامان بۆ ژيان بێت
نه‌وه‌ك ژيان بۆ سه‌روه‌ت و سامان...
ئاماده‌کردنی / حسين جليل
سه‌روه‌ت و سامان و پاره‌و پول هۆكاره ( الوسيلة) نه‌وه‌ك مه‌به‌ست ( الغاية) كه‌واته هۆكاره‌كه له هۆكاره هه‌ره‌گرينگه‌كانی خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌يی له ژيان .
هۆكارێكه بۆ به‌رده‌وام بون له ژيان بۆ دابين كردن و جێبه‌جێ كردنی حه‌زو خولياكان و تێركردنی پێداويستيه كانی جه‌سته‌يی و ڕۆحی له ژيان .
ئه‌وانه‌ی هه‌رده‌م به ئاسوده‌يی ژيان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ئه‌وانه‌ن سه‌روه‌ت و سامانيان بۆ ژيان و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش و هه‌ست كردن به خۆشيه‌كانی ژيان و وه‌رگرتنی تام و چێژ له ژيان ته‌رخانكردوه . وه ئاسوده‌بونی ويژدانو لايه‌نه ڕۆحيه‌كان به‌هۆی لايه‌نی مادييه‌وه .
ئه‌وانه‌ی له ژيانيش هه‌رده‌م ڕاكردنيانه به‌دوای پولێك و كۆكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پولێكی تر‌و دواتر له‌سه‌ر يه‌ك دانانی هه‌مو پوله‌كان ، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م پولانه‌ش و كرداری حسابی هه‌موو شه‌وێك پێش نوستن به‌رنامه‌ی شه‌وانيانه .
ئه‌م جۆره مرۆڤانه بڕوايان به ژيان گۆڕی و ژيان دۆستی و ماناكانی ژيان نيه هه‌ر پرسيارێكی لێبكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ( چه‌ند پول قازانجمه له‌و وه‌ڵامه ) ئه‌مه چ ژيانێكه ، چۆن ئه‌توانرێ به‌خته‌وه‌ری ببه‌خشی به‌م ڕه‌فتاره ؟
ئايا كاتێك ته‌رخان ئه‌كه‌يت بۆ ئه‌وه‌ی بير بكه‌يته‌وه وه له خۆت بپرسی ئايا تا چه‌ند سه‌روه‌ت و سامان ژيانتی ئاسوده كردوه ؟ ئايا سه‌روه‌ت و سامانه‌كانت سه‌رقاڵيان كردی و خۆشيان لێوه‌رگرتيته‌وه ؟ تا چه‌ند به‌هۆی هه‌بونی خۆته‌وه ئاسوده‌يت به‌خشيوه ؟
هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی زۆرترين كاری باشه به‌هۆی سه‌روه‌ته‌كانمانه‌وه جگه له وه‌ی كاری چاكه‌يه و له هه‌مان كاتدا هۆكارێكی به‌رده‌وام بونی مرۆڤايه‌تيه .
شاعيرێك ئه‌ڵێ :
چڵكی ده‌سته ماڵی دونيا وه‌ك ئه‌ڵێن
ماڵ په‌رست په‌يمان شكێنه‌و بێبه‌ڵێن
.........................................
كه‌واته با سه‌روه‌ت و سامان بۆ ژيان بێت
نه‌وه‌ك ژيانمان بۆ سه‌روه‌ت و سامان بێت
ئه‌م بابه‌ته له شه‌قڵاوه پۆست بڵاو كراوه‌ته‌وه
www.shaqlawapost.com
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن م. حسين جليل (2009-08-27 14:16:37)
له‌سه‌ر هێڵ نیه



ده‌سته‌کانت خۆش ماندوو نه‌بی م. حسين جليل هیوادارم سه‌رکه‌وتووبی
له‌سه‌ر هێڵ نیه